بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ڕاشا تودەی، سەرچاوەیەکی ئاگاداری سیاسی عێراق ڕایگەیاند کە دانوستان و گفتوگۆ سیاسییەکان لە نێوان گرووپەکانی عێراق بە هۆی خۆپیشاندان ڕاگیراوە.
ئەم سەرچاوەیە زیادی کرد: لە کاتی خۆپیشاندانەکان لە ۱۰ ڕۆژ پێش ئێستاوە، دانوستان و گفتوگۆ لە نێوان گرووپە سیاسییەکان ڕاگیراوە و زۆربەی لایەنەکان ڕاوەستاون تاکوو دوای ناڕەزایەتییەکان بڕیاری خۆیان بدەن.
ئەو هەروەها وتی: دانوستان بە تەواوی ڕاگیراوە و ئەوەی هەیە لە ئاست هەماهەنگ بوونە پێکەوە، نەک زیاتر. هیچ بڕیارێک و ڕێککەوتنێک بەر لە خۆپیشاندانەکان ناکرێت.
شایانی باسە کە عێراق لە میانەی ڕۆژانی پێشوودا خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دەربڕینی زۆر تێیدا سەری هەڵداوە، ناڕەزایەتییەکان بە هۆی نەبوونی کارەبا و ئاو و هەلی کار ئەنجام دەبن.
Your Comment