به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سپۆنتیک، خالد مەساعید، فەرماندەی ناوچەی باکووری سوپای ئەردۆن جەختی کرد: بە پێی زانیارییەکان لە سووریا، گرووپی تیرۆریستی داعش لە میانەی چەند حەفتەی داهاتوو، بە پێی ڕێککەوتنەکان لە نێوان دیمەشق و دژبەرەکانی بە تەواوەتی لەناو دەچێت.
ئەو لە درێژەدا وتی: ئەندامانی گرووپی تیرۆریستی داعش گەر بیانەوێت ئەمنیەتی ئەردۆن پێشێل بکەن لە لایەن سوپای ئەردۆنەوە دەکرنە ئامانج و هێزەکانی ئەم وڵاتە توانی باشیان هەیە بۆ پاک کردنەوەی ئەم گرووپە تیرۆریستییە لە ڕووی زەوی.
مەساعید جەختی کرد: سنوورە باشوورییەکانی ئەردۆن ئەمنە و هیچ شتێک هەڕەشە لە ساقامگیری ئەم ناوچەیە ناکات. هەروەها هیچ ئاوارەیەکی سووری، بێجگە لە ژمارەیەکی کەم نەبێت، نەهاتوونەتە خاکی ئەردۆن.
Your Comment