بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مانۆری هاوبەشی یەکەکانی فریاکەوتن، ئۆپەراسیۆنی و تایبەتی هێزەکانی ئینتزامی لە گەڵ یەکەکانی ئەمنیی سوپا و بەسیج بەر لە نیوەڕۆی دوێنێ پێنج شەممە لە کرماشان بەڕێوەچوو.
ئەو مانۆرە بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی ئامادەیی، تاقیکردنەوەی تاکتیکگەلی ئۆپەراسیۆنی و ئەنجامدانی هەڵمەتی پێویست بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکان لە کاتی ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستی ئەنجام درا.
بەرەنگاربوونەوەی خێرای هەڕەشەگەلی گریمانەیی، ئامادەبوونی خێرا و گرتنەبەری شێوەگەلی گونجاو بۆ باشترین هێرش و هەڕەشەی گریمانەیی لە بازنەی شاری لە ئامانجەکانی دیکەی ئەو مانۆرە هاوبەشەیە کە تێیدا کەڵک وەرگرتن لە شێوەگەلی نوێ و خاڵە پێویستەکان بەو هێزانە فێر کراوە.
شایانی باسە مانۆری هاوبەشی یەکەکانی فریاکەوتن، ئۆپەراسیۆنی و تایبەتی هێزەکانی ئینتزامی لە گەڵ یەکەکانی ئەمنیی سوپا و بەسیج رۆژی ڕابردوو لە شوێنی پارکی موعەلیم و یەکێک لە شەقامەکانی شاری کرماشان بەڕێوەچووە.
Your Comment