به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئاناتۆلی، سوپای تورکیا پاگەندەی کردووه که له شه‌ڕی دوو ڕۆژ ڕابردووی نێوان سوپای تورکیا و هێزه‌کانی په‌که‌که لانی که‌م ۱۵ هێزی په‌که‌که کوژراون.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که هاتووه که ئه‌م شه‌ڕانه له شه‌رناخ، ماردین و حهکارێ ڕوویان داوه.
به‌م پێیه هێزه سه‌ربازییه‌کانی تورکیا له چوارچێوه‌ی ئۆپراسیۆنێکی دژه تیرۆر له دوو ڕۆژی ڕابردوو هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر بنکه باره‌گاکانی په‌که‌که و زیانیان پێگه‌یاندوون.
ڕۆژی سێ شه‌مه‌ش لێژنه‌ی گشتی هێزه سه‌ربازییه‌کانی تورکیا له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا پاگه‌نده‌ی کرد که له شه‌ڕی په‌که‌که له شه‌رناخ، ئاواشین، بازیان و زاپ له هه‌رێمی کوردستان ۴ ئه‌نجامی په‌که‌که کوژراون.
شایانی باسه که شه‌ڕی نێوان په‌که‌که و سوپای تورکیا له ساڵی ۲۰۱۵وه ده‌ستی پێ کردووه‌ته‌وه و به تازه‌یی سوپای تورکیا هێرشی کردووه‌ته سه‌ر شاخه‌کانی قه‌ندیل.
Your Comment