دانوستانی ڕووسیا و دژبەرەکانی سووریا شکستی هێنا

سەرچاوەکانی سەر بە دژبەرانی سووریا لە شکستی دانوستانی نێوان گرووپە چەکدارەکان و ئەفسەرانی ڕووسیا سەبارەت بە باشووری سووریا هەواڵیان دا.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلعەهد، وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند کە سەربازانی ڕووسیا لە گەڵ نوێنەرانی دژبەرەکانی سووریا کە ئامادەی ئاشتین لە باشووری سووریا، دانوستان دەکات.

شیاوی باسە کە ڕۆژی ڕابردوو، جمانە غەنیمات وەزیری ڕاگەیاندنی ئۆردۆن ئاماژەی کردە سەر دەسپێکی دانوستانەکان لە نێوان نوێنەرانی گرووپە چەکدارەکان و ڕووسیا بە ناوبژیوانی ئۆردۆن.

ناوبراو زیادی کرد: دانوستانی نێوان گرووپە چەکدارەکان و ڕووسیا بە ناوبژیوانی ئۆردۆن پاش ئەوەی کە ئەو گفتوگۆوانە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ ڕاگیرابوو، دەستی پێکردەوە.

News Code 20050

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 7 =