بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە شەفەق نیوز، مەولوود چاوش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند کە ئەنقەرە هەنگاوی پێویست بۆ کردنەوەی کۆنسولخانەکانی لە مووسڵ و بەسرەی عێراق دەست پێکردووە.
شایانی باسە، کۆنسولخانەکانی مووسڵ و بەسرە لە ساڵی ٢٠١٤ەوە و پاش هێرشی داعش بۆ سەر خاکی عێراق و کرانە ئامانجی کۆنسولخانەی تورکیا لە مووسڵ و بە بارمتەگیرانی ٤٨ کەس لە کارگێران و پێرسونێلی ئەو کۆنسولخانەیە لە مووسڵ و لەوان "ئۆزتورک یەڵماز" سەر کۆنسولی تورکیا داخراون.
ئۆتورک یەڵماز دوای ئەو ڕووداوە لە ئاکپارتی جیا بووەوە و پەیوەستی پارتی کۆماری گەلی ئەو وڵاتە بوو و ئێستا جێگری جەهەپەیە و دەوڵەتی ئەنقەرە بە پاڵپشتی کردنی داعش تۆمەتبار دەکات و سیاسەتی دەرەوەی تورکیا لە سووریا و عێراق بە سیاسەتێکی دۆڕاو دەزانێت.
Your Comment