AP ١٣٩٧ پووشپەڕ ٢ ١٩:١١

ئەنساروڵڵا گفتوگۆ بۆ ڕادەست کردنی بەندەری حەدیدەی وە درۆ خستەوە

ئەنساروڵڵا گفتوگۆ بۆ ڕادەست کردنی بەندەری حەدیدەی وە درۆ خستەوە

ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن لە گفتوگۆی تایبەت لە گەڵ سپۆتینک هەر جۆرە گفتوگۆ بۆ ڕادەست کردنەوەی بەندەری حەدیدە لە ڕۆژاوای یەمەن بە نەتەوە یەکگرتووەکانی وەدرۆ خستەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی بزووتنەوەی ئەنساڕوڵڵای یەمەن هەر جۆرە گفتوگۆ بۆ ڕادەست کردنەوەی بەندەری حەدیدە لە ڕۆژاوای یەمەن بە نەتەوە یەکگرتووەکانی وەدرۆ خستەوە.
موحەمەدی بەخیتی لە گفتگۆی تایبەت لە گەڵ هەواڵنێری سپۆتینک وتی: ڕەوتی ڕادەست کردنی بەندەری حەدیدە بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان نە لە ڕابردوو و نە لە دانوستانەکانی ئێستا لە گەڵ مارتین گرفیتس نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری یەمەن نەهاتووەتە ئاراوە بەڵکوو ئەوەی کە لێک دراوەتەوە ڕەوتی چاوەدێری نێودەوڵەتی بە سەر بەندەری حەدیدەیە نە بەڕێوبەرایەتی ئەو بەندەرە.
ئەندامی نووسینگەی سیاسی بزووتەوەی ئەنساروڵڵا سەبارەت بە گۆڕانکارییە مەیدانییەکانی لە ڕۆژاوای یەمەن وتی: هێزەکانی هاوپەیمانی عەرەبستان لە سێ ڕاۆژی ڕابردوو خەساری زۆری لێکەوتەوە و ئەم هێزانە بەرەو ناوچەی دەوار کشاونەتەوە.
News Code 19727

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha