AP ١٤٠٣ جۆزەردان ١٥ ٠٩:٠٢

ڕاپۆرتی تایبەتی مێهر؛

خوێندنەوەیەکی نوێ لە ڕۆژێکی خوێناوی لە وەرامین و پیشوا/ئەو ڕۆژە چی ڕووی دا؟

خوێندنەوەیەکی نوێ لە ڕۆژێکی خوێناوی لە وەرامین و پیشوا/ئەو ڕۆژە چی ڕووی دا؟

سەرهەڵدانی 15ی جۆزەردان، لە حاڵێکدا چوار مانگ دوای شۆڕشی سپی "شا و خەڵک" ڕووی دا، لە ئاڵای سێ ڕەنگی مەرجەعیەت و ویلایەت، سپی بوونی کەفەن و سووری خوێنی شەهیدان هەلکرابوو.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: سەرهەڵدانی 15 ی جۆزەردان کە دوای دەستگیری ئیمام خومەینی لە 13 ی جۆزەردانی 1342 ی هەتاوی ڕووی دا و دوای ئەوە، کوشتوبڕی ڕژێمی شاهەنشاهی لە شەقامەکانی تاران و سەرتاسەری ئێران ڕووی دا لە ڕاستیدا بەستێنێک بۆ شۆڕشی ئیسلامی لە ڕێبەندانی 1357 ی هەتاوی بوو و یەکەم ترووسکەکانی لەناوچوونی ڕژێمی شاهەنشاهیی لێدا.

ئاخێزگەی سەرهەڵدانی 15 ی جۆزەردان بەهۆی ڕۆڵ و پێگەی ڕۆحانیەتی شیعە لە کۆمەڵگای ئێران و شوێنکەوتنی خەڵکەوە بوو. ئەو سەرهەڵدانە لە لووتکەی هەوڵەکانی ئەمریکا لە چوارچێوەی چاکسازی سیاسی، ئابووری، فەرهەنگی، ماف و کۆمەڵایەتی ڕووی دا و کۆڵەکەکانی ڕژێمی شای هەژاند. لە هەموو ئەو بزووتنەوە سیاسی و کۆمەڵایەتیانە ڕۆحانیەتی شیعە ڕۆڵی سەرەکیی لە ئەستۆ هەبوو و ئەو سەرهەڵدانە بە هەوڵی بێ بڕانەوەی ئیسمام خومەینی ڕووی دا.

خەڵک دووکان و بازاڕیان داخست و هاتنە سەر شەقام

هەواڵی دەستگیری ئیمام خێرا لە قوم و ناوچەکانی دەڤەری بڵاو بووەوە. ژنان و پیاوان لە گوند و شارەکانەوە بەرەو ماڵی ڕێبەری خۆیان ڕۆشتن. دروشمی سەرەکی خەڵک " یا مەرگ یان خومەینی" بوو کە بە تواوەتی شاری قومی گرتبووەوە. خەڵک لە ئەو ئاستە تووڕە بوون کە سەرەتا پۆلیسەکان هەڵهاتن. ئەوان دوای تەیار کردنی خۆیان هاتنەوە مەیدان.

کاتێک کە خەڵک لە مەزارگەی حەزرەتی مەعسوومەوە هاتنە دەرەوە، کەوتنە بەر شاڵاوی تۆپ و گوللەوە و چەند کاتژمێرێک درێژەی هەبوو. فڕپلە سەربازییەکان لە ئاسمانی تاران گەشتیان دەکرد و هەوڵیان دەدا کە ترس بە سەر خەڵکدا زاڵ ببێت. بارهەڵگری سەربازی، تەرمی شەهید و بریندارەکان خێرا لە شەقامەکانەوە بۆ شوێنێکی نادایر دەگواستەوە.

سەرلەبەیانی 15 ی جۆزەردان هەواڵی دەستگیری ئیمام خومەینی گەییشتە تاران، مەشهەد، شیراز و شارەکانی دیکە و هەر لەو شارانەش ڕووداوکەی قوم دووپات بووەوە. خەڵکی شاری وەرامین و دەڤەری بەرەو تاران کەوتنە ڕێ. هەر لەو ڕێگایەش پۆلیسی دەوڵەت لەگەڵ خەڵک کەوتنە پێکادان بۆ ڕێگری لە چوونی خەڵک بۆ تاران، هەر لەوێیش خەڵکێکی زۆر کوژران. حەشیمەتێکی زۆر لە دەڤەری بازاڕی تاران و ناوەندی شاریش کۆ بوونەوە و وتنەوەی دروشمی یان مەرگ یان خومەینی بەرەو کۆشکی شا کەوتنە ڕێ.

یەکێک لە نزیکترین کەسەکان بە شای ئێرانەوە لە کتێبی بیرەوەرییەکانی نووسیویە کە ئەو ڕۆژە خەڵکێکی زۆر ڕژابوونە شەقام و ئێمەش هەموو هەوڵی خۆمان دا بۆ سەرکوتی خەڵک و فەرمانمام دایە هەموو سەربازەکان و تەنانەت چێشت لێنەرەکانیش کە چک بە دەستەوە بگرن و بچنە شەڕی خەڵکەوە کە لە کۆتاییدا سەربازان و پۆلیس بە تەقەت بەربڵاو و راستەوخۆ توانیان سەرهەڵدانی خەڵک سەرکوت بکەن.

15 ی جۆزەردان لە تاران و قوم قەدەغەی هاتوچۆ ڕاگەیێندرا بەڵام سەرەڕای ئەوە، لە ڕۆژانی دواتریش خۆپیشاندانێکی بەربڵاو سەریهەڵدا کە لەوێیش هەر خەڵکێکی زۆر کوژران. بە دەستگیری ڕێبەری شۆڕشەکە کوشتوبڕی نامرۆڤانەی خەڵک لە 15 ی جۆزەردانی ساڵی 42، سەرهەڵدانەکە لە ڕواڵەتدا سەرکوت کرا.

15 ی جۆزەردان ترسی خەڵک ڕژابوو

سەرهەڵدانی 15 ی جۆزەردانی 1342 ی هەتاوی سەرەتای شۆرشی ئیسلامی ئێران بوو. محەمەد ڕەزای پالەوی دوو ڕۆژ دوای سەرهەڵدانی 15 ی جۆزەردان، سەرهەڵدانی خەڵکی ئاژاوە، هەوڵێکی نامرۆڤانە و ئەنجامی یەکێتی توندڕەوی سوور و ڕەش وەسف کرد. بە پێچەوانەی پاگەندە بەردەوامەکانی محەمەد ڕەزا شا گرووپە چەپ و کۆمۆنیستەکان نەک هیچ جۆرە بەشدارییەکانیان لە ئەو سەرهەڵدانە نەبوو بەڵکوو توودەییەکانو کۆمۆنیستەکانی دیکەی ئێران شرۆڤەی ڕادیۆ مسکۆ و ڕۆژنامەکانی شەورەویان لە سەرهەڵدانی 15 ی جۆزەردان دووپات دەکردەوە. ئەو گرووپە سەرهەڵدانی 15 ی جۆزەردانی جووڵەیەکی دواکەوتووانەی دژی چاکسازییە پێشکەوتووانەکانی دەسەڵاتی وەسف دەکرد.

دوای ڕووداوی 15 ی جۆزەردانی 1342 سەرەڕای سانسۆری زۆری ڕژێم، هەواڵی دەستگیری ئیمام خومەینی و سەرهەڵدانی 15 ی جۆزەردان لە ماوەیەکی کورتدا نەک سەرتاسەری ئێران، بەڵکوو چووە ئەوپەڕی سنوورەکانی ئێران و شەپۆلێک لە نەفرەت و تووڕەیی دژی ڕژێم خستەڕێ. حەوزە علمییەکانی نەجەف، کەربەلا و کازمین بۆ پاڵپشتی لە ئیمام خومەینی، تلێگرافی زۆریان بۆ بەرپرسانی وڵاتانی ئیسلامی و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان نارد و کوشتوبڕی پازدەی جۆزەدانیشیان بە توندی ئیدانە کرد.

بزووتنەوەی پازدەی جۆزەردان، ئەگەرچی کاردانەوەی سروشت خەڵکی موسڵمان لە بەرانبەر پەسەندکراوەکانی دژە ئیسلام و دەستگیری ئیمام خومەینی بوو، ئازادی بەپلەی ئەوانی بەدواوە نەبوو. هەر بۆیە، ناڕەزایەتییەکان لە هەموو شوێنەکان درێژەی هەبوو کە سەرەنجام زانایانی پلە یەکی ئێران، بۆ دۆزینەوەی چارەیەک لە تاران کۆ بوونەوە. لە بەرانبەریشدا دەسەڵات تێکۆشی کە پەرتەوازەیان بکات. لەلایەکی تریشەوە مەرجە باڵاکانی شیعە ڕاگەیێندراوێکیان بڵاو کردەوە لەسەر ئەوەی کە ئیمام خومەینی موجتەهیدی هەموو دۆخەکان و مەرجەعی تەقلیدە و بە پێی یاسا مافی بۆ لێپرسینەوە پارێزراوە. پاشان دوای ئەو بابەتە، ڕژێم خۆی بۆ کەم کردنەوەی ناڕەزایەتییەکان، ناچار بوو ئیمام خومەینی ئازاد بکات.

News ID 50458

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha