به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سپۆنتیک، ئه‌له‌کسانده‌ر لاوینتف، نوێنه‌ری تایبه‌تی ڤلادیمیر پووتین، سه‌رۆک کۆماری تورکیا بۆ کاروباری سووریا له میانه‌ی قسه‌کانی خۆی جه‌ختی کرد: کورده‌کان له هه‌ر دۆخێک‌دا بێت به‌شدار ده‌بن له نووسینه‌وه‌ی یاسای بنه‌ڕه‌تی سووریا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌و له‌مباره‌وه زیادی کرد: مسکۆ و ئه‌نقه‌ره سه‌باره‌ت به ئاماده بوونی کورده‌کان له لێژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی یاسای بنه‌ڕه‌تی سووریا له په‌یوه‌ندی دان. کورده‌کان هه‌م له لێژنه‌ی ئۆپۆزیسیۆن و هه‌م له لێژنه‌ی حکومه‌تی ناوه‌ندی و هه‌م له لێژنه‌ی ڕێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کان به‌شداریان پێ ده‌کرێت.
ئه‌م به‌رپرسه ڕووسه هه‌روه‌ها وتی: ئێمه داوا ده‌که‌ین که کوردی سووریا وه‌ک لاینگری کوردی تورکیا یان لاینگری سووریا یان لایه‌نگری یه‌په‌گه دابه‌ش نه‌کرێن که کاریگه‌ری نه‌رێنی هه‌یه. له هه‌ر دۆخێک‌دا بێت کورده‌کان ئاماده ده‌بن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی تورکیاش له قسه کردن داین.
Your Comment