به ڕاپۆرتی ئاژانسی ههواڵی مێهر، ههپهگه رایگهیاند: لە ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو لە سنووری ناحیەی جەلی لە جولەمێرگ هێرشیان کردووەتە سەر چەند سەربازێکی سوپای تورکیا و لانیکەم پێنج سەربازیان کوشتووە.
بە پێی راگەیەندراوەکە، ئێوارەی هەمان ڕۆژ کاروانێکی سوپای تورکیایان کردووەتە ئامانج، کە لە جولەمێرگەوە بەرەو جەلی بەڕێکەوتووە، لەو هێرشەدا ١٠ سەرباز کوژراون و ئۆتۆمبێلێکی سەربازی تێکشکاوە.
هەر بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ڕۆژی ١٧ی ئەم مانگە هێزەکانی پاراستنی گەل هێرشێکیان لە ناوچەی کورتکا ئەنجامداوە، لە ئەنجامدا سێ سەربازی سوپای تورکیا کوژران و دووانی تر برینداربوون.
Your Comment