به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئاناتۆلی، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، ڕۆژی سێ شه‌مه پاگه‌نده‌ی کرد که تورکیا درێژه ده‌دات به هێرش کردنه سه‌ر بنکه‌کانی په‌که‌که له ناوچه‌ی قه‌ندیل له باکووری عێراق.
ئه‌ردۆغان له میانه‌ی که‌مپینێکی هه‌ڵبژاردن له پارێزگای ئادانا ڕوو له ئه‌ندامانی ئاکه‌په وتی: ئێمه بنکه‌کانی ئه‌م گرووپه تیرۆریسته سهربهخۆخوازهمان له قه‌ندیل خاپوور کردووه و به‌رده‌وام ده‌بین له‌م کاره‌ش.
شایانی باسه که هێرشه ئاسمانییه‌کان بۆ سه‌ر بنکه و باره‌گای هێزه‌کانی په‌که‌که له قه‌ندیل ماوه‌یه‌که چڕتر بووه‌ته‌وه. له ساڵی ۲۰۱۵ و دوای تێکچوونی پڕۆسه‌ی ئاشتی شه‌ڕ له نێوان په‌که‌که و تورکیا سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه.
تورکیا له ڕێگه‌ی هه‌رێمی کوردستانه‌وه تاکوو ۳۰ کیلۆمه‌تری باکووری عێراق پیشڕه‌وی کردووه و ڕایگه‌یاندووه که ئۆپراسیۆنێکی فراوان له دژی قه‌ندیل به زوویی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌رپرسانی په‌که‌که‌ش ئه‌م پلانه به پاگه‌نده‌ی ئه‌ردۆغان بۆ هه‌ڵبژاردنی چه‌ند ڕۆژی داهاتوو ناو ده‌به‌ن.
Your Comment