بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە کەناڵی سومریە نیوز، تەقینەوەیەکی تیرۆریستی لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای دیالە لە عێراق ڕووی دا.
ئەو ڕووداوە بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێک لە پاڵ جادەیەک لە سەر ڕێگای خەڵکی سڤیل رووی داوە.
بە هۆی ئەو تەقینەوەوە یەک کەس کوژرا و دوو کەسی دیکەش لەوانە ژنێک و منداڵێک بە توندی بریندار بوون.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە لە ڕۆژانی ڕابردووشدا ژمارەیەک تەقینەوە لە دیالە ڕوویان داوە.
Your Comment