خالید جه‌عفه‌ری له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئاژانسی مێهر باخداری به پیشه‌یه‌کی گرنگ له کوردستان ناوبرد و وتی: له ئێستادا ۳۶ هه‌زار و ۴۳۸ هه‌زار دۆنم له خاکی کشت و کاڵی کوردستان کراوه به باغ که ته‌نیا ده‌کاته ۳ له سه‌دی خاکی شاره کوریییهکان.
ئه‌و زیادی کرد: له‌م ڕێژه‌یه ۲۷ هه‌زار و ۱۴ دۆنمی ئاوییه و ئه‌وه‌ی دیکه‌شی دێمه که ساڵانه سه‌رجه‌م زیاتر له ۳۰۰ هه‌زار تۆن میوه‌ی جۆراجۆر به‌رهه‌م دێت. زۆربه‌یان بریتین که شێلک که ۴۱ هه‌زار و ۱۳۵ تۆنه، گوێز به تۆناژی ۱۶ هه‌زار و ۹۴۲ و ترێ به تۆناژی ۱۰۱ هه‌زار و ۴۹۷ تۆنه‌وه.
سه‌رۆکی جه‌هادی کشت و کاڵی کوردستان هه‌روه‌ها وتی: ئه‌و میوانه‌ی که ناوکیان هه‌یه ۱۵۰ هه‌زار و ۳۴۴ تۆن به‌رهه‌میان بووه. له ڕووی به‌رهه‌م هێنانی شێلک پله‌ی یه‌که‌مین له ئێران و له ڕووی گوێزه‌وه پله‌ی هه‌شته‌می ئێرانین و ئه‌مه‌ش نیشان ده‌دات که توانی به‌رهه‌مهێنانی زیاترمان له گوێز و ترێ و میوه‌کانی دیکه‌دا هه‌یه.
جه‌عفه‌ری ئاماژه‌ی دا: سه‌رجام ۶۷ گوڵخانه له پارێزگای کوردستان ژه‌یه که ۱۸۷ هه‌زار زه‌ویان هه‌یه و ساڵانه ۴ هه‌زار و ۷۰۰ تۆن سه‌وزی و ۷ ملیۆن و ۱۰۰ لقه گوڵ و گیا به‌رهه‌م دێنن. هه‌روه‌ها ۹ کارگه‌ی به‌رهه‌م هێنانی قارچک هه‌یه که ساڵانه ۳ هه‌زار و ۵۷۷ تۆن به‌رهه‌میان هه‌یه.
ئه‌و له کۆتایدا وتی: توانی ئه‌وه هه‌یه که تاکوو ۱۰۰ هه‌زار دۆنمی دیکه له زه‌وییه کشت و کاڵییه‌کان که زیاتر تهپۆڵکهن به باغ بکرێن و به‌م کاره ده‌توانین به‌رهه‌می باغه‌کان بۆ دوو ملیۆن تۆن له مانگدا به‌رز بکه‌ینه‌وه.
Your Comment