کوردەکانی سووریا کۆیلەی بڕیارەکانی ئەمریکا نین

بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی تەڤگەری كۆمەڵگەی دیموكراتیکی کوردی سووریا لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بەوەی کە کوردەکانی سووریا ناچار لە پێڕەوکردنی بڕیارەکانی ئەمریکا نین، وتی: ئێمە کویلە و خزمەتکاری هیچ کەسێک نین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە رۆژنامەی دیوار، ساڵح موسلیم هاوسەرۆکی پێشووی پارتی یەکێتی دیموکراتیکی سووریا (PYD) و بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی تەڤگەری كۆمەڵگەی دیموكراتیکی کوردی ئەو وڵاتە لە لێدوانێکدا وێرای ڕەخنەگرتن لە پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا – ئەمریکا سەبارەت بە مەنبەج، ڕایگەیاند: هاوکاری و هاوپەیمانیی کوردەکانی سووریا لە گەڵ لایەنەکانی دیکە بە پێی بەرژەوەندییەکانیانە. هەر بۆیە دەرگاکانی ئێمە بەرووی هاوپەیمانییەکان و تەنانەت بەرووی دەوڵەتی ناوەندیی سووریادا کراوەیە.

ڕاشیگەیاند: لە ئێستادا ئەمریکا و تورکیا لە هاوکارییەکی هاوبەشدان، بەڵام بە تەواو ئەوانەوە ئێمە دەسەڵاتی پێویستمان بۆ بەرگری لە مەنبەج هەیە. ئێمە دەمانەویست پرسەکان بە بارێکی دیکەدا جێبەجێ بکرێن، بەڵام ئەوە نەکرا و شتێکی دیکە هاتۆتە ئاراوە. ئێمەیش ناچار لە پێڕەوکردنی بڕیارەکای ئەمریکا نین. ئەمریکا بە پێی بەرژەوەندییەکانی خۆی بڕیار دەدات و بە هەمان شێوە، ئێمەیش بۆ بەرژەوەندییەکانمان هەوڵ دەدەین. ئێمە کویلە و خزمەتکاری کەس نین و سیاسەتی خۆمان هەیە. ئەگەر ئەو سیاسەتانە لە گەڵ بەرژەوەندییەکانی ئەمریکادا دەخوێنێتەوە، درێژە بە هاوکارییەکانمان لە گەڵ ئەواندا دەدین. یان ئەگەر لە گەڵ بەرژەوەندیی ڕووسەکاندا بخوێنێتەوە، دەبینە هاوپەیمانی ئەوان. تەنانەت لەو پێناوەدا ئامادەی هاوکاری لە گەڵ دەوڵەتی ناوەندیشین.

بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی تەڤگەری كۆمەڵگەی دیموكراتیکی کوردی سووریا جەختی کرد: تورکیا و ئەمریکا لە عەفرین پێکەوە ڕێککەوتن، ئەمریکا ناوچەگەلێک کە بە خوێنی هێزەکانی ئێمە ئازاد کراون، لە بەر هەندێک بەرژەوەندیی تورکیا، ڕادەستی ئەو وڵاتەی دەکات. لە مەنبەج-یش شایەدی دۆخێکی هاوشێوەی عەفرین-ین.

موسلیم سەبارەت بە ئەگەری دانوستانی ڕاستەوخۆ لە گەڵ دەوڵەتی ناوەندی، بیری هێنایەوە: دەرگاکانی ئێمە هەموو کاتێک بۆ دانوستان بەڕووی هەموو کەسێکدا کراوەیە. ڕوانگە و لێدوانەکانی بەشار ئەسەد گۆڕانی بە سەردا هاتووە. دوو مانگ لەوە پێش بە تیرۆریست ناوی لە ئێمە دەبرد، بەڵام ئێستا پێداگرە لە دانوستان لە گەڵ ئیمە. ئەوە پێشکەوتنێکیئیجابیە، بەڵام دانوستانەکان دەبێ بە بێ مەرج بن. ئێمە نامانەوێ لە سووریا دوور کەوینەوە، بەڵکوو سووریایەکی دیموکراتیکمان دەوێ.

News Code 19464

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 11 =