بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەشرە، هەدر ناوئێرت ڕایگەیاند: ڕێککەوتنێک لە گەڵ دەروڵەتی تورکیا ئەنجام نەدراوە ئێمە درێژە دەدەینە گفتوگۆکان سەبارەت بە سووریا و پرسە هاوبەشەکان. بەرپرسانی ئەمریکی و تورکەکان هەفتەی ڕابردوو لە ئەنقەرە گفتوگۆیان لەم بارەوە هەبووە. هێزە ئەمریکی و تورکیاییەکان ڕەوتی چاوەدێری هاوبەش لە منبەج پاش ٤٥ ڕۆژ لە ریککەوتنەکە دەست پێدەکەن و ئیدارەی خۆجەیی لە ماوەی ٦٠ ڕۆژدا پێک دێت.
شیاوی باسە کە ئەنجومەنی سەربازی منبەج ڕۆژی چوارشەممە لە کاردانەوە بە قسەکانی مەولوود چاوش ئوغڵوو وەزیری دەرەوەی تورکیا کە ڕایگەیاندبوو هێزەکانی تورکیا و ئەمریکا بە شێوەی هاوبەش منبەج ئیدارە دەکەن، ڕایگەیاند: تا ئێستا هیچ ڕێککەوتنێک سەبارەت بە ڕادەست کردنی فەرماندەیی شاری منبەج بە ئەمریکا و تورکیا ئەنجام نەبووە.
Your Comment