به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه هه‌ڵبژاردنی لێژنه‌ی سه‌رۆکایه‌تی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران به ئاماده بوونی ۲۷۹ نوێنه‌ر به‌ڕێوه چوو.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، عه‌لی لاریجانی به هاوردنی ۱۴۷ ده‌نگ دووباره بوویه‌وه به سه‌رۆکی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران.
دوای ئه‌و، محه‌مه‌د ڕه‌زا عارف، به‌ربژاری ڕیفۆرمخوازه‌کان بووه که ۱۲۳ ده‌نگی به ده‌ست هێنا.
له‌م نێوانه حه‌مید ڕه‌زا حاجی بابایی که به‌ربژاری سه‌رۆکایه‌تی مه‌جلیس بوو، له هه‌ڵبژاردن له خولی دووهه‌م به سوودی عه‌لی لاریجانی کشایه‌وه و به‌م جۆره لاریجانی توانی به ۹ ده‌نگ زیاتر به سه‌ر به‌ربژاری محه‌مه‌د ڕه‌زا عارف سه‌رکه‌وێت.
شایانی باسه که عه‌لی لاریجانی له ساڵی ۱۳۸۷ به‌ملاوه سه‌رۆکی مه‌جلیسی ئێران بووه و به‌م ساڵه‌وه، ده‌بێته ۱۰ ساڵ که سه‌رۆکایه‌تی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێرانی له ئه‌ستۆیه.
Your Comment