ڕێکنەکەوتنی هەولێر و بەغدا ڕۆژانە زیانی میلیاردی لە عێراق دەدات

وەزارەتی نەوتى عێراق ڕایگەیاند: ڕێکنەکەوتنی بەغدا و هەولێر لەسەر هەناردەکردنى نەوتى کەرکوک و دەوروبەری وای کردووە ڕۆژانە زیانى٥٥٠ هەزار بەرمیل نەوت لە عێراق بکەوێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عاسم جەهد وتەبێژەى وەزارەتی نەوتى عێراق بە سۆمەرییەی ڕایگەیاند: وەزارەتی نەوت دەیەوێت هەناردەکردنی نەوتى عێراق لە ڕێگەى بۆری هەرێمى کوردستانەوە بەردەوام بێت ، بەڵام تا ئێستا هەرێم و حکومەتى فیدراڵی ڕێکنەکەوتوون لەسەر ئەو بابەتە.

ئاماژەى بەوەشکردووە کە لە ئێستادا بەرهەمی چەند بیرێکى کەرکوک ڕۆژانە بریتییە لە ١٥٠ هەزار بەرمیل و لە بیرەکانى تریش لە ناوچەکانى باکور بە گشتى ڕۆژانە دەتوانرێت زیاتر لە ٥٥٠ هەزار بەرمیل بەرهەمبهێنرێت و لە دوای ڕێکەوتنى هەرێم و بەغدا دەتوانرێت لەڕێگەى بەندەری جیهانەوە  هەناردە بکرێت.

عاسم جەهد ڕاشیگەیاندووە: ئەو ناکۆکییانەى هەرێم و بەغدا لە بابەتی گرێبەستە نەوتییەکانی هەرێم و نەگەڕانەوە بۆ بەغدا هۆکاری ئەوەن کە هەردوولا ڕێکنەکەون.

ئەمەش لە کاتێکدایە لە ئێستادا عێراق تەنیا لە بەندەرەکانى بەسرەوە لە باشور ڕۆژانە نزیکەى ٤ ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەى بازاڕەکانى جیهان دەکات و زیاتر لە ٩٥% بودجەى عێراق لەڕێگەى ئەو نەوتەوە  بەدەستدەهێنرێت.

News Code 19126

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 8 =