به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئاناتۆلی، بینالی یه‌لدریم، سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا سه‌ردانی شاره کوردییه‌کان له تورکیا کردووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌و له شاری ئامه‌د له نێو خه‌ماوه‌ری شاره‌که لێدوانی دا و وتی: ئامه‌د هه‌میشه له دین و نیشتمان و ئاڵاکه‌ی خۆیان پشتگیری کردووه و ئه‌م وڵاته هین خۆیانه، خه‌ڵکی ئامه‌د نیشتمان په‌روه‌رن، ئێمه هه‌رجۆره جیاکارییه‌کی ڕه‌گه‌زی و نژادی ڕه‌ت ده‌که‌ینه‌وه. ئێمه هه‌موومان برای یه‌کترین چون ئێمه کتێب و دین و پێغه‌مبه‌رمان یه‌کێکه.
ئیلدریم هه‌روه‌ها وتی: هیچ بابه‌تێک نییه که نه‌توانین چاره‌سه‌ری بکه‌ین، ته‌نیا ده‌بێت ئاشتی بێته ئارا و ئارامی و برایه‌تی دابین بکرێت، ته‌نیا ئه‌مه‌ش به له‌ناوچوونی تیرۆریسته‌کانی په‌که‌که و گرووپه‌که‌یان دێته دی. ئه‌م گرووپه تیرۆریستییه ئیدی ناتوانێت وه‌ک جاران زیان به شاره‌کان بگه‌یه‌نێت و له‌م وڵاته‌که‌ی ئێمه هیچ شارۆمه‌ندێکی پله یه‌ک و دوو بوونی نییه و هه‌موومان پێکه‌وه یه‌کسانین.
سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا له درێژه‌دا جه‌ختی کرد: دۆزی کورد به هیچ له‌ونێک به‌لای په‌که‌که‌وه گرنگ نییه، کوردیش هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به په‌که‌که‌وه نییه، ئێمه ئه‌مه‌مان ڕوون کرده‌وه، چی دیکه لاوانی ئێمه به‌ره‌و کێو و شاخه‌کان ناڕؤن. ئه‌وان ئیدی ناتوانن ئه‌منیه‌تی شاره‌کانی ئێمه بخه‌نه ژێر مه‌ترسییه‌وه. یه‌په‌گه، گوله‌ن و په‌که‌که هه‌موویان بۆ دژایه‌تی کردنی تورکیا دروست کراون و بوونه‌ته گه‌مه‌ی ده‌ستی داگیرکه‌ران، به‌ڵام ئه‌وانی چی دیکه سه‌رکه‌وتوو نابن چون ئێمه درێژه ده‌ده‌ین به شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئه‌م گرووپانه.
Your Comment