به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئاناتۆلی، له کاتی تێپه‌ڕ بوونی کاروانێکی سه‌ربازی سوپای تورکیا له پارێزگایه‌کی کوردنشین تورکیا، بۆمبێکی چێندراو ته‌قییه‌وه که به‌م هۆیه‌وه ۲ سه‌ربازی تورک کوژران.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م بۆمبه به‌ڕووی ئۆتۆمبیلێکی سه‌ربازیدا ته‌قیوه‌ته‌وه و ئۆتۆمبیله‌که‌ش خاپوور بووه.
به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی بڵاو بووه‌ته‌وه، تاقمێک له هێزه سه‌ربازییه‌کانی تورکیا له سنووره‌کانی ئێران به‌ره‌و ناوچه‌ی شاخاوی ئاگری به‌ڕێکه‌وتوون ئه‌م بۆمبه له سه‌ر ڕێگه‌ی ئه‌واندا ته‌قیوه‌ته‌وه. دوو سه‌بازی تورک به ناوی چه‌نگیز ئۆسلۆ و ڕه‌جه‌ب یه‌لدریم له‌م ڕووداوه‌دا کوژراون.
مێدیا تورکیاییه‌کان ڕایانگه‌یاندووه که په‌که‌که به‌رپرس بووه له‌م بۆمب داڕێژییه.
Your Comment