به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ماڵپه‌ڕی سه‌رۆک کۆماری ئێران، حه‌سه‌ن ڕۆحانی وتی: له دۆخێک داین که سه‌روه‌تی ناوچه‌که و ڕژیمی زایۆنی و گه‌وره‌ترین هێزی ئابووری و سه‌ربازی جیهان دژی خه‌ڵکی ئێران وه‌ستاون. خه‌ڵکی ئێران سه‌ربه‌رزانه له به‌رانبه‌ر هه‌موو ئه‌مانه وه‌ستاوه.
ئه‌و زیادی کرد: سه‌ربه‌خۆیی و ئه‌و کێشانه‌ی هه‌ن به‌شێکی زۆری له سه‌ر شانی ده‌وڵه‌ت له چ له ڕووی ئابووری، سیاسی و فهههنگییهوه. ئێمه هه‌ست به سه‌ربه‌زیی ده‌که‌ین که ڕۆژانی پڕ له سهرهفرازیمان تێپه‌ڕاندووه.
ڕۆحانی هه‌روه‌ها وتی: به‌م جۆره نییه که ئه‌مریکا و هێزه‌کانی دیکه بتوانن خه‌ڵکی ئێران بخه‌نه سه‌رچۆک به‌ڵکوو ئێمه وه‌ستاوین و ده‌توانین به باشی ئه‌م ڕێگه‌ش بپێوین. ڕێگه‌ی ڕزگاری ئێمه چاوه‌ڕوانی و به‌رخودان و خۆڕاگریە.
ئه‌و ئاماژه‌ی دا: هه‌موو ده‌وڵه‌ته‌کان کێشه‌یان بووه به‌ڵام کێشه‌ی ده‌وڵه‌تی ۱۱ و ۱۲ له هه‌مووی زیاتر بووه، ئه‌م گوشارانه‌ش ده‌توانێت مرۆڤ هیلاک بکات و هه‌میش ده‌توانێت ببێته هۆی خۆڕاگری و چاوه‌ڕوانی زیاتر. به تایبه‌ت که له مانگی ڕه‌مه‌زانیشدا بین خێر و به‌ره‌کتی زیاتره.
Your Comment