سەرکونسوڵی تورکیا لە قودس کرایە دەرەوە

ڕژێمی زایۆنی لە هەڵوێستێکی بەرانبەردا، سەرکونسوڵی تورکیا لە بەیتولموقەدەسی کردە دەرەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەری فەڕەنسا، ڕژێمی زایۆنی چەند کاتژمێر پاش کردنە دەرەوەی باڵویزی خۆی لە تورکیا، لە هەڵوێستێکی بەرانبەردا سەرکونسوڵی ئەنقەرە لە بەیتولموقەدەسی کردە دەرەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ڕژێمی زایۆنی لەم بارەوە ڕایگەیاند: سەرکونسوڵی تورکیا لە ئورشەلیم ئەبێ بۆ ماوەیەکی نادیار لە ئەو شارە بچێتە دەرەوە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە میدیاکان چەند کاتژمێر پێش ڕایانگەیاند: ئیتان نائە باڵویزی ڕژێمی زایۆنی لە تورکیا کراوەتە دەرەوە.

شیاوی باسە کە بە بەردەوامیی خۆپیشاندانی فەلەستینیان ناسراو بە خۆپیشاندانی گەڕانەوە کە لە ٧٠ ەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی ڕژێمی زایۆنی لە ڕۆژی ڕابردوو گەیشتە لووتکە، زیاتر لە ٦٢ کەس تا ئێستا کوژراون.

News Code 18843

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 2 =