بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە شەفەق نیوز، فواد مەعسووم سەرۆک کۆماری عێراق کاری ڕژێمی زایۆنی لە کوشتنی هاووڵاتییە فەلەستینییەکان لە خۆپیشاندانی ڕۆژی ڕابردوو لە ناوچە داگیرکراوەکانی ئیدانە کرد و داوای لە کۆمەڵگەی نیودەوڵەتی کرد هەوڵی بە پەلە بۆ پاڵپشتی لە خەڵکی فەلەستین بدرێت.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، مەعسووم جەختی کرد کە عێراق بە کەڵک وەردگرتن لە زۆر بۆ بەربەرەکانێ لە گەڵ خۆپشاندانی ئاشتیخوازانە کە لە سەر مافی ڕەوای خەڵکە دژایەتی هەیە و زیادی کرد: عێراق لە مافی تەواو و ڕەوای خەڵکی فەلەستین لەوانە مافی ئەوان بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆ بە پێتەختی قودس پاڵپشتی دەکات.
ناوبراو هەروەها لە کاری ئەمریکا بۆ گواستنەوەی باڵوێزخانەی خۆی بۆ قودسی داگیرکراو ڕەخنە گرت و وتی ئەوە پێشێل کردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و بڕیارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانە.
ڕۆژی ڕابردوو ئەمریکا باڵویزخانەی خۆیی لە قودس کردەوە، هاوکات لە گەڵ ئەوە لە غەزە و تەواوی ناوچە داگیرکراوەکان خەڵکی فەلەستین خۆپیشاندانیان کرد و لە ئاکامدا سەربازانی ئیسرائیلی لانیکەم ٥٩ فەلەستینیان کوشت.
Your Comment