به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سه‌ید حه‌سه‌ن نه‌سرۆڵا، سه‌رۆکی حزبوڵا وتی: شتی باش لای ئه‌مریکاییه‌کان دۆخی ئه‌مڕۆ ئه‌دله‌به له سووریا، بڕوانن یاسای داستانه‌کان و ئاواره‌یی و خوێن ڕشتن به سه‌ر ئه‌م ناوچه‌یه‌دا زاڵه و ئه‌وان پشتیوانی لێده‌که‌ن. ئێسته سوپای سووریا له باشووری دیمەشق شه‌ڕی داعشییه‌کان ده‌کات و سه‌رکه‌وتنیش نزیکه.
ئه‌و زیادی کرد: ئه‌مریکا له سووریا جارێکی دیکه دیسان سه‌لماندی که ته‌نیا بهرژەوهندی خۆی به‌لایه‌وه گرنگه و دواجار بهرژەوهندی ئیسڕائیلییه‌کان. له‌مه‌ش زیاتر هیچی به‌لاوه گرنگ نییه. ئه‌مریکا هیچ ڕێزێک له یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان ناگرێت و ته‌نانه‌ت ڕێز له بڕیاره‌کانی پێشووی خۆشی ناگرێت. ئه‌وان هه‌رجۆره ڕێککه‌وتنێک پێشێل ده‌که‌ن و دوای ئه‌م هه‌موو ئه‌زموون کردنه‌ی ئه‌مریکا بڕوا کردن به‌م وڵاته به‌ڕاستی گه‌مژه‌ییه. ئه‌مریکا ته‌نانه‌ت گرنگی به بهرژەوهندی ئه‌ورووپاییه‌کان نادات ئێسته چۆن ئێمه ده‌پارێزێت؟
نه‌سرۆڵا وتی: با چی دیکه له کردنه‌وه‌ی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا له قودس بۆ هه‌میشه وانه وه‌ربگرین. ئه‌مریکا پێبه‌ند نییه به بایه‌خه مرۆڤییهکان و به ده‌یان فه‌له‌ستینی کوژران و به هه‌رازان که‌س بریندار بوون به‌ڵام هیچ کاردانه‌وه‌یه‌کی نه‌بوو. ئه‌وان ئه‌مڕۆش به کۆریای باکوور ده‌ڵێن که ئێمه ئاماده‌ین سهمایهدانهری له کۆریا بکه‌ین به‌ڵام چه‌که ناڤۆکییهکانتان له‌ناو ببه‌ن، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تای باج وه‌ر گرتنه له‌م وڵاته. مێژووی ئه‌مریکا به ڕوونی نیشانی ده‌دات که ناکرێت بڕوا به‌م وڵاته بکرێت. ئایا له به‌رژوه‌ندی وڵاتانی عه‌ره‌بی و که‌نداوی فارسه له دوای ئه‌مریکا بکه‌ون؟
ئه‌و ئاماژه‌ی دا: لە سووریا بە هێزەوە وڵامی ئیسڕائیل درایەوە و پەیامەکەش بە دەستی زایۆنییەکان گەیشتووە. بە دوژمن وترا کە ئێوە ناتوان هەر کات پێتا خۆش بوو هێرش بکەن و بڕۆن دەبێت وڵامەکەیشی وەربگرن. لیبرمەنباسی لەناوچوونی هەموو بنکەسەربازییەکانی ئێران لە سووریای کرد بەڵام ئەمە ڕاست نییە و هەرگیز رووی نەداوە.
وتیشی: بۆچوونی وڵاتانی کەنداوی فارس جێگەی شەرمە، کاتێک وەزیری دەرەوەی بەحرەین ڕایگەیاند ئیسڕائیل مافی بەرگریلە خۆیی هەیە، چی دەتوانین ناوی بنین. ئەی خائین ئایا گوڵانی داگیرکراو بە فەرمی دانسێنی؟ ئەم وەزیری دەرەوە کەی نوێنەری خەڵکی بەحرەینە.سووریا و هاوپەیمانەکانی تاکوو کۆتایی وەستاون و ڕێگە بە شتی وا نادەن.
ئەوهەروەها وتی: ێەوەی ۷۰ ساڵە بە سەر فەلەستینییەکاندا دێت لەکەیەکی نەنگە بە ناوچاوی جیهانەوە. ئەمریکا بابەتیبەفەرمی ناساندنی قودسی دەست پێ کردووە و ترامپ بە زوویی ڕایدەگەیەنێت. ئەو گوشارەی ئەمڕۆ لە سەر ئێرانە بە هۆی ئەویە دراوی ئێران لەناو ببەن تاکوو خەڵک ناڕازی بێت و هەموو ئەمانەش بە هۆی پشتیوانی ئێران لە فەلەسینییەکانە.
سەرۆکی حزبۆلای لوبنان زیادی کرد: ئەگەر وڵاتانی ئیسلامی یەکگرتوو ببن وچۆک دانەدەن، ئەم پیلانەی ترامپ و نتانیاهۆ و بن سەلمان شکست دێنێت. فەلەستینییەکان دڵنیا بن ئەگەر هیچ واژۆ نەکەن هیچ ڕوو نادات و پیلانەکانیان بە تەواوی شکست دێنێت. هەروەها بەرژەوەندی لوبنان لەوە دایە هەرچی زووترە دەوڵەتی نوێ لە ئارامی پێک‌بێت و ئێمەش پشتیوانیان لێ دەکەین.
Your Comment