بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ماڵپەڕی زانکۆ کوردستان، لە میانەی ڕێوڕەسمی ڕێز گرتن لە پڕۆفیسۆر سەید ئەسعەد شێخول ئیسلامی میدالیای زانکۆ تاران بەم مامۆستا کوردە بەخشرا.
پڕۆفیسۆر سەید ئەسعەد شێخول ئیسلامی بنیاتنەری بەشی فیقهی شافعی لە زانکۆ تاران و ناوەندی لێکۆڵینەوەی زانکۆ ئازاد و هەروەها داڕێژەری ئەزموونی زانستی مامۆستایانی ئەهلی سونە لە زانکۆکانی ئێرانە. هەر بەم بۆنە و ٦۰ ساڵ خزمەتی دادپەروەرانە بە ئەهلی سونە لە ئێران خەڵاتی زانستی زانکۆ تارانی پێشکەش کرا.
لە میانەی ڕێوڕەسمی رێز گرتن لەم پڕۆفیسۆرە کوردە، زانکۆ کوردستان بۆ یەکەم جار لە خەڵاتێکی زانستی پڕۆفیسۆر سەید ئەسعەد شێخول ئیسلامی ڕوونوێنی کرد، ئەم خەڵاتە بڕیار وایە کە ساڵانە پێشکەش بە ڵێکۆڵەرانی فقهی شافعی بکرێت.
شایانی باسە کە زۆربەی ئەهلی سونەی ئێران سەر بە فقهی ئیمام شافعین و لاینگرانی زۆری لە ئێراندا هەیە. فقهی شافعی ساڵانێکی زۆرە کە زانکۆکانی ئێران بەشی تایبەت بە خۆیی هەیە و ساڵانە خوێندکارێکی زۆر وەردەگرن.
Your Comment