AP ١٣٩٧ گوڵان ١٦ ٠٨:٥٠

دوایین زانیاری سەبارەت بە لافاوەکەی دهۆک؛

چوار هاووڵاتی لەنێو دوو ئۆتۆمبێلدا لە دهۆک ئاو بردوویانیەتى

چوار هاووڵاتی لەنێو دوو ئۆتۆمبێلدا لە دهۆک ئاو بردوویانیەتى

بەرگرى شارستانى دهۆک دواین زانیارییەکانى سەبارەت بەزیانى لافاوەکەى شەوى شەممە ئاشکراکردو ڕاشیگەیاند چوار کەس لەنێو دوو ئۆتۆمبێلدا ئاو بردوویانیەتى و پێدەچیت بەهۆى لافاوەکەوە خنکابن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕاید بێوار عەبدولعەزیز بەرپرسى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانى بەرگرى شارستانى پارێزگاى دهۆک بە ئێن ئاڕ تى ڕاگەیاند: "لەناحییەى فەهیدى سەر بە پارێزگاى دهۆک دوو ئۆتۆمبیل ئاوى لافاو بردوونى و لە نێو ئەو ئۆتۆمبێلانەدا چوار کەس نادیارن و پێشبینى دەکرێت ئەو کەسانە خنکابن ".

ڕاشیگەیاند: "٣٠ ئۆتۆمبێل و ٥٠ خانووى هاوڵاتیان لە دهۆک ژێر ئاوکەوتوون و ٢٨ ماڵیش کەلوپەلى ماڵەوەیان بەتەواوەتى لەناوچووە".

بەرپرسەکەى بەرگرى شارستانى دهۆک ئاشکراشیکرد، هەموو تیمەکانى ئەوان لە حاڵەتى ئامادەباشیدان و وەکو پێویستیش ئامێرەکانى بەهاناوەچوون لە بەردەستيان نین.

لە ئێوارەى ڕۆژى شەممەوە شەپۆلێکى باران بارین ڕووى لە پارێزگاى دهۆک و دەوروبەرى کردووەو بەوهۆیەوە لافاو دروستبووەو زیانێکى زۆریش بەهۆى ئەو لافاوەوە بەر هاوڵاتیان کەوتووە.

News ID 18561

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha