قەندیل وێران دەکەین بە سەر پەکەکەدا

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەبارەت بە ئۆپراسیۆنی دەرەوەی سوپای ئەو وڵاتە لە عێراق و سووریا وتی لە داهاتوویەکی نزیکدا قەندیل بە سەریان دا وێران دەکەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەری هابر ٧، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کە لە کۆبوونەوەی هەفتانەی پارتی داد و گەشە لە پەرلەمانی تورکیا قسەی دەکرد بە بێ قسە کردن سەبارەت بە پەیامی هەڵبژاردنەکانی پیش وەختی دەوڵەتی باخچەڵی رێبەری پارتی جووڵەی نیشتمانی، بە ڕەخنە لە پارتە ئۆپزیسیۆنەکانی تورکیا وتی: پارتی سەرەکی ئۆپزیسیۆنی تورکیا لە جیاتی ڕەخنە گرتن، بووەتە دوژمنمان.

وتیشی: نوێنەرانی ئەو تورکیا لە گەڵ سەرۆکی پێشووی پارتی لایەنگری گرووپە تیرۆریستییەکان زیاتر لە نوێنەری زیندانیی خۆیان دیداریان کردووە. ئەمە چ حەزیکە؟ هەر بە ئەم بۆنەوە ئێمە بە پارتی سەرەکی ئۆپزیسیۆنی تورکیا دەڵێین پارتی سەرەکی خەیانەت. بە هەستیاریەکەوە کە پارتی کۆماری خوازی گەلانی تورکیا جەهەپە بە سەرۆکی پێشووی پارتی پاڵپشتی تیرۆریستەکان نیشان دەدات، تەنیا شوێنێک کە دەتوانن بڕۆن قەندیلە. لەم ڕۆژانەدا بۆ وێران کردنی قەندیل بە سەریاندا دەڕۆینە ئەوێ.لە جودی و تەندورەک چیمان کرد لەوییش هەر ئەو کارە دووپاتدەکەینەوە.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا بە ئاماژە بە قەیرانی سووریا وتی: ئەگەر ئێمە خاکی سووریا نەکەینە شوێنێکی ئەمن، ٣.٥ ملیۆن پەنابەری سووری ناگەڕێنەوە بۆ وڵاتی خۆیان.

ڕاشیگەیاند: بۆ دابین کردنی ئاسایشی خۆمان و ئاسایشی برا سوورییەکانمان ناچارین ئاسیاش لە ئەوێ دابمەزرێنین. لە وتووێژ لە گەل سەرۆکی ئەڵمانیا لە سەر ئەم بابەتە جەختم کردووە. سنوورەکانمان لە کۆبانێ و گرێ سپی ئەبێ ئەم بکەین. ئەمە باسی مانەوەیە. ٥ هەزار بارهەڵگری پڕ لە چەک و تەقەمەنی لە ناوچە کوردنشینەکانی سووریا چی دەکات؟ هەوڵەکان بۆ هێنانی ٦٠ هەزار هێزی یەپەگە بۆ سنوورەکان لە ئارادایە. هەر کارێک کە بکەن نەتەوەی تورک بۆ دابین کردنی ئاسایشی خۆیان هەوڵ دەدەن.

News Code 18147

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 4 =