AP ١٣٩٧ خاکەلێوە ٢٢ ٠٨:١٩

ڕەشەبایەکی توند ڕووی لە ئیلام و کرماشان ناوە

ڕەشەبایەکی توند ڕووی لە ئیلام و کرماشان ناوە

بەڕێوەبەری گشتیی بەڕیوەبەرایەتیی قەیرانی پارێزگاریی ئیلام وتی: ڕەشەبایەکی توند ڕووی لە ئیلام و کرماشان ناوە.

بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری ئاژانسی مێهر، ئیحسان ئەکبەری سەبارەت بە هەڵکردنی ڕەشەبایەک لە بەشەکانی باکوور و باکووری رۆژئاوای پارێزگای ئیلام و پارێزگای کرماشان هۆشداری دا.

ناوبراو وتیشی: بە پێی ڕاپۆرتەکان لە نێوان یەک کاتژمێر تا کاتژمێر و نیوێکی ئەمشەو ڕەشەبایەک بە خێرایی ٧٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێردا باکوور و باکووری رۆژئاوای پارێزگای ئیلام و پارێزگای کرماشان دەگرێتەوە.

ڕوونیشی کردەوە: داوا لە خەڵکی دەکەین ئامادەیی پێویستیان بۆ بەرەوڕووبوونەوەی ئەو ڕەشەبایە هەبێ و لە شوێنی هێمن و گونجاو بمێننەوە..

News ID 17975

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha