بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ڕووداو، بە مەبەستی پشتیوانی لە خۆپیشاندەرانی سلێمانی، دوێنێ شەو عومەری سەید عەلی، رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان گەیشتە ناو خۆپیشاندەرانی سلێمانی.
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ناو مامۆستایانی خۆپیشانده‌ره‌وه، رایگه‌یاند: خۆپیشاندانی مه‌ده‌نی داوایه‌كی ره‌وایه بۆ فشار خستنه سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم تا داواكارییه‌كانتان له پێدانی مووچه‌كانتان جێبه‌جێ بكات.
ئەو سپاسی مامۆستایانی ناڕازی كرد، كه به‌رده‌وام له ماوه‌ی ساڵی رابردوودا هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قام به شێوه‌ی مه‌ده‌نییانه داواكارییه‌كانیان گه‌یاندووه‌ته ده‌سه‌ڵاتداران.
ئەم سیاسییە کوردە ئاماژەی دا: : "ئێمه وه‌ک بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌میشه پاڵپشتی هه‌موو خۆپیشاندانێكی مه‌ده‌نیانه و ئاشتیانه بووین، پشتگیری هه‌موو داخوازییه‌كانی ئێوه‌مان كردوه و له سه‌ر داخوازییه‌كانی ئێوه بزووتنه‌وه‌كه‌تان تووشی سزای سیاسی بووه.
رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان داوای له حكومه‌تی هه‌رێم كرد كه ماوه‌ی دوو ساڵه چاره‌كه مووچه ده‌داته فه‌رمانبه‌ران و واز له‌و شانۆگه‌ریانه بهێنێت و هه‌رچی ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ی هه‌یه له نێوان ئه‌وان و حكومه‌تی عێراقدا بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانی روونی بكه‌نه‌وه.
Your Comment