له‌ ڕێگای نێوان که‌رکووک- ته‌کریت؛

داعش مزگه‌وتێکی له‌ عێراق ته‌قانده‌وه‌

ناسەی هەواڵ: 4250743 -
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منی له‌ ته‌قاندنه‌وه‌ی مزگه‌وتێک له‌ عێراق به‌ ده‌ستی تیرۆریستانی چه‌کدار هه‌واڵی دا.

 به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌ سومریه‌ نیوز، به‌یانی ئه‌مڕۆ سێ شه‌مه، چه‌ند چه‌کدارێکی نه‌ناسراو مزگه‌وتی "المصطفی " له‌ سه‌ر ڕیگای نیوان که‌رکووک و ته‌کریتیان  ته‌قاندنه‌وه‌ و خه‌ساریان لێدا.

 له‌ هه‌واڵه‌کاندا هاتووه‌: ئه‌م که‌سانه‌ که‌ ده‌وتریت سه‌ر به‌ تیرۆریستانی داعشن ده‌ستیان داوه‌ته‌ ته‌قاندنه‌وه‌ی مزگه‌وتی " المصطفی" له‌ گۆڕه‌پانی فه‌رسان ئه‌لعه‌له‌م.

پێش بێنی ده‌کرێت که‌ داعش دزه‌ی کردبێته‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌.

ناردنی بۆچوون

5 + 10 =