به ڕاپۆرتی ههواڵنێری مێهر، ڕۆژی ڕابردوو لە قەزای چەمچەماڵ و پارێزگای سلێمانی و ههولێر ڕژانه سهر سهقام و داوایانکرد کۆمەڵگای نێودەوڵەتی چیتر بێدەنگ نەبێت لە بەرامبەر هێرشەکانی تورکیا بۆسەر عەفرین و کۆتایی بەو لەشکرکێشییە بهێنرێت.
لهمبارهوه خهندان نووسی: لە سلێمانی خۆپیشاندەران بە دروشمی "لە عەفرین بەرخۆدانە سلێمانی پشتیوانە"، لە شەقامی سالمەوە بە ڕێپێوان بەرەو باخی گشتی بەڕێکەوتن و ئیدانەی هێرشەکانی تورکیایان کرد.
بەشێك لە خۆپیشاندەران نیگەرانی خۆیان لە بەرامبەر بێدەنگی حکومەتی هەرێم دەربڕی و داوایانکرد فشار لەسەر تورکیا دروستبکات بۆ ڕاگرتنی هێرشەکان.
لەدواى دەستپێکردنى هێرشەکانى تورکیا و گروپە چەکدارە هاوپەیمانەکانى بۆسەر عەفرین، چەندین خۆپیشاندان لە هەرێمى کوردستان ئەنجامدراون بۆ پشتیوانى لە عەفرین و ئیدانەکردنى هیرشەکانى تورکیا.
Your Comment