بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سپۆتنیک، مەلوود چاوش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند کە کە ئۆپەراسیۆنی چڵی زەیتوونی تورکیا لە عەفرینی سووریا لە مانگی مەی ئەمساڵی زایینی (مانگی گوڵانی ساڵی داهاتووی هەتاوی) کۆتایی پێ دێت.
وەزیری سەرەوەی تورکیا وتیشی کە عێراق و تورکیا بڕیارە پاش هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانیی عێراق لە مانگی مەی ئەمساڵی هەتاوی ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەش و دەرەوەیی لە دژی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەست پێبکەن.
پێشتر سوپای تورکیا ڕایگەیاندبوو کە هەر لە دەسپێکی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی چڵی زەیتوون لە دژی کوردەکان لە عەفرینی سووریا تا ئێستا ۳۰۵۵ کەس کە ئەنقەرە بە تیرۆریستیان دەزانێ، کوژراون.
چاوەش ئۆغڵۆ جەختی لەوەش کرد کە وڵاتەکەی دەتوانێ دوو ئۆپەراسیۆنی هاوکاتی سەربازی پێکەوە بەڕێوە ببات.
Your Comment