بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە یو ئێس ئەی تودەی، بە پێی زانیارییەکانی ناسا گۆیەک بە ناوی۲۰۱۷VR۱۲ و لە مەودای ٨٩٧ هەزار مایلی گۆی زەویەوە کە مەودایەکی کەمە، تێدەپەڕێت و هەر بەم بۆنەوە گۆیەکی مەترسیدار ناوی لێنراوە.
پانتایی گۆیەکە لە نێوان ٢١٣ بۆ ٤٥٧ مەتر خەمڵێندراوە کە ئەو ڕێژەیە لە باڵەخانەی ئێمپایێر ستیت هەڵکەوتوو لە نیۆیۆرک بە بەرزایی ٤٤١ مەتر بەرزترە.
ئەو گۆیە لە مەودای ١٤٤٣٥٧٧.٩٨ کیلۆمەتری زەویەوە تێدەپەڕێت کە ٣ ئەوەندەی مەودای مانگی و گۆی زەویە بۆیە وەکوو گۆیەکی مەترسیدار چاوی لێدەکرێت.
Your Comment