به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، دوێنێ ئێواره ڕوونوێنی له کتێبی دوو نووسه‌ری کورد به ناوه‌کانی "لێکدانه‌وه‌ی ڕێزمانی فارسی" و و "ژنانی ناوداری کوردستان" کرا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له سه‌ره‌تای ئه‌م کۆڕه‌دا دوکتور محه‌مه‌د خالید غه‌فاری سه‌باره‌ت به کتێبی "لێکدانه‌وه‌ی ڕێزمانی فارسی" وتی: هه‌ولی زۆرم داوه تاکوو به شێوه‌یه‌کی ورد ڕێزمانی فارسی له‌م کتێبه‌دا لێکبده‌مه‌وه، هه‌روه‌ها باسی ئه‌لف و بێ فارسیم کردووه.
وتیشی: هه‌روه‌ها هه‌وڵم داوه که بابه‌ته‌کان زۆر ئاسان بکه‌مه‌وه تاکوو خوێنه‌ر بتوانێت به باشی بابه‌ته‌کان وه‌ربگرێت له به‌شی کۆتایی کتێبه‌که‌شدا باسی نه‌زمی فارسیم کردووه که کاریگه‌ری زۆری به سه‌ر زمانی فارسییه‌وه بووه.
له درێژه‌ی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌دا ڕوسته‌م عه‌لیخانی، نووسه‌ری کتێبی "ژنانی ناوداری کورد" وتی: له‌م کتێبه‌دا ژیان نامه‌ی ۲۹۲ ژنی گه‌وره‌ی کورد باسکراوه که به درێژایی مێژوو کاریگه‌ریان له سه‌ر کۆمه‌ڵگای کوردی بووه.
ئه‌م نووسره کورده وتی: فه‌رهه‌نگی کورد زیاتر له هه‌موو فه‌رهه‌نگه‌کانی دراوسێ گرنگی به ژنان داوه، ئه‌مه بابه‌ته‌ێکه که ڕۆژهه‌ڵات ناسه ئه‌ورووپاییه‌کانیش سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته شتی زۆریان نووسیوه، بۆ نموونه له فه‌رهه‌نگه‌کانی دیکه‌ی ئه‌م ناوچه بۆ درگا لێدان ئامێری جیاوازی کردنه‌وه‌ی ژن و پیاو هه‌یه، به‌ڵام له فه‌رهه‌نگی کوردی‌دا وه‌ها ئاسته‌نێک بوونی نه‌بووه.
ئه‌م نووسه‌ره کورده جه‌ختی کرد: یه‌کێک له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ژنانی کورد حکومه‌ت کردنی ئه‌وان بووه، بۆ نموونه ئێمه که‌سێک وه‌ک حه‌میده خانی ئه‌رده‌ڵانمان بووه که حاکمی ڕوانسه‌ر بووه و ئه‌و ته‌نانه‌ت حوکمی دیوانی تایبه‌ت به خۆیی هه‌بووه، ئه‌م جۆره که‌سایه‌تیانه ده‌بێت به نه‌وه‌ی ئه‌مڕۆمان بناسرێن.
شایانی باسه که ڕۆژی یه‌کشه‌مه ۱۳ی ڕه‌شه‌مه حه‌وته‌مین خولی پێشانگای کتێبی کوردی کورستان له سنه ده‌ستی به کار کرد و تاکوو ۱۸‌ی ڕشه‌مه درێژه‌ی هه‌یه.
Your Comment