به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سپۆنتیک، لێژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ی دادی عێراق له میانه‌ی نامه‌یه‌ک بۆ وه‌زیری دارایی و داد و کشت و کاڵی عێراق ناوی هه‌موو به‌رپرسانی سه‌رده‌می ڕژیمی به‌عس و که‌سه نزیکه‌کانی ئه‌وانی ڕاده‌ست کرد.
عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید ئامۆزای سه‌دام حسه‌ین که به عه‌لی کیمیایی ناسرابوو له ساڵی ۲۰۱۰ له سێداره درا و به‌رزان ئیبراهیم حه‌سه‌ن ته‌کریتی، زڕبرای سه‌دام حسه‌ین له ساڵی ۲۰۰۷ له سێداره درا، ناوی که‌س و کاری ئه‌م دوو به‌رپرسه کۆنه‌ی عێراق له‌م نامه‌یه‌دا ده‌بینرێت.
له‌م نامه‌یه هه‌روه‌ها ناوی عه‌بد مهحمووس، جێگری تایبه‌تی سه‌دام که له ساڵی ۲۰۱۲ له سێداره درا ده‌بینرێت. هه‌روه‌ها ناوی که‌س و کاری تارق عه‌زیز که به‌رپرسی پێشووی حکومه‌تی عێراق بوو له‌م نامه‌یه‌دا هاتووه، تارق عه‌زیز ساڵی ۲۰۱۵ له زینداندا مرد.
Your Comment