به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی پارێزگای ئیلام، ژنانی هونه‌رمه‌ندی کورد له ژێر ناوی گرووپی مۆسیقای ژیوار له میانه‌ی ڕۆژانی داهاتوو له شاری ئیلام کۆنسێرتی مۆسیقا به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م گرووپه له میانه‌ی ڕۆژانی ۸ و ۹‌ی ڕه‌شه‌می له هۆڵی شانۆی ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی شاری ئیلام کۆنسێرته‌که‌یان به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
گرووپی ژیوار بۆ دووهه‌مین جاره که له ئیلام کۆنسێرت به‌ڕێوه ده‌بات و بڕیاریش وایه که داهاتی ئه‌م کۆنسێرته بۆ بۆمه‌له‌رزه لێدراوه‌کانی پارێزگای کرماشان سه‌رف بکرێت.
شایانی باسه که پارێزگای ئیلام له میانه‌ی یه‌ک ساڵی ڕابردوو زیاتر له ۲۰ کۆنسێرتی به‌ڕێوه بردووه.
Your Comment