به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، جه‌لال قه‌لعه‌شاخانی، به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی کوردستان به مێهر وتی: حهوتهمین پێشانگای کتێبی کوردستان تاکوو ۱۸‌ی ڕه‌شه‌مێ درێژی ده‌بێت و هه‌وڵ ده‌ده‌ین به باشترین شێوه به‌ڕێوه بچێت.
ئه‌و زیادی کرد: پێشانگاهکه له شوێنی پێشانگا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی سنه به‌ڕێوه ده‌چێت. ماوه‌ی چه‌ندین مانگه هه‌موو ئاماده‌کارییه‌کانمان بۆ ئه‌م پیشانگایه کردووه. له سه‌رتانسه‌ری ئێرانیشه‌وه به‌شداریان کردووه و تاکوو ئێسته ۵۸۷ بڵاوڤگه ناویان تۆمار کردووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی کوردستان وتی: ئه‌م پێشانگایه به هاوکاری ڕێکخراوی پێشانگاکانی ئێران به‌ڕێوه ده‌چێت که هاوکات چه‌ندین به‌رنامه‌ی دیکه‌شی له‌گه‌ڵ ئه‌نجام ده‌بێت.
ئه‌و هه‌روه‌ها وتی: له‌م پێشانگایه به‌رنامه‌ی تایبه‌ت بۆ منداڵان به‌ڕێوه ده‌چێت و که‌سایه‌تی ناسراو بانگهێشت ده‌کرێت و له هه‌رێمی کوردستانیشه‌وه چه‌ند بڵاوڤگهیهک به‌شداری ده‌که‌ن.
قه‌لعه‌شاخانی وتی: بۆ کڕینی کتێبیش داشکانی ۲۰ له سه‌د له به‌رچاو گیراوه.
Your Comment