حه‌شدی شه‌عبی هێرشی داعش له‌ سنووری عێراقی شکاند

هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی توانی هێرشێکی هێزه‌ تیرۆریستییه‌کانی داعش له‌ ناوچه‌یه‌کی نزیک سنووره‌ هاوبه‌شه‌کانی نێوان عێراق و سووریا تێکبشکێنێت.

 به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌ ئه‌لنه‌شره‌، حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند که‌ هێزه‌کانی که‌تیبه‌ی 29 توانیویانه‌ به‌رپه‌رچی هێرشه‌ تیرۆریستییه‌کانی داعش له‌ ناوچه‌ی «ته‌ل سه‌فووک» له‌ سنووری هاوبه‌شی عێراق و سووریا بده‌نه‌وه‌.

هه‌روه‌ها ئه‌م هێزانه‌ به‌ هاوکاری هۆزه‌کانی ناوچه‌ی به‌عاج له‌ ڕۆژاوای نه‌ینه‌وا به‌ ته‌واوه‌تی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌یان له‌ داعس پاک کردووه‌ته‌وه‌.

که‌تیبه‌ی مووشه‌کی حه‌شدی شه‌عبی هه‌روه‌ها ڕۆژی هه‌ینی شوێنی کۆبوونه‌وه‌ی تیرۆریسته‌کانی داعش له‌ گوندی ده‌شیشه‌ی سووریای کرده‌ ئامانج که‌ به‌و هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ک تیرۆریست گیانیان له‌ده‌ستدا.

News Code 16795

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 2 =