بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە پەیوەندییە گشتییەکانی وەزارەتی بەرگری، لە پێنجەمین رۆژی دەیەی فەجر هێڵی بەرهەم هێنانی بەرفراوانی فرۆکەی بێ فرۆکەوانی تاکتیکیی موهاجری ٦ کە بۆمبای زیرەکی قائمی لە سەر دابەستراوە بە ئامادەبوونی وەزیری بەرگری و پشتیوانیی هێزی چەكداری و فەرماندەی هێزی زەوینی سوپا کرایەوە.
ئەمیر سەرتیپ حاتەمی لەو ڕێوڕەسمەدا بە بەرزنرخاندنی چلەمین ساڵوەگەری سەرکەوتنی شکۆمەندی کۆماری ئیسلامی ئێران، دوای ڕوون کردنەوەی گرینگترین تایبەتمەندییەکانی فرۆکەی بێ فرۆکەوانی موهاجری 6 و بۆمبای زیرەکی قائم، وتی: ئەو فرۆکەیە بە متمانەی باڵاوە توانای ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی ناسینەوەیی، چاوەدێری و پەلاماری لە ڕووبەرێکی بەربڵاو و گەشتی ئاسمانیی دوور و درێژ بۆ هێزی چەکداری دەڕەخسێنێت بۆ ئەوەی ئەو هێزانە بتوانن ئۆپەراسیۆنی چاوەدێری، ناسینەوە و پێکانی ئامانجە مەبەستەکان بە سەرکەوتوویی ئەنجام بدەن.
وەزیری بەرگری و پشتیوانیی هێزی چەکداری بە ئاماژە بە توانستی ناردنی زانیاری شەوورۆژی بۆ ناوەندی فەرماندەیی و کۆنتڕۆڵ و ئامادەکاری بۆ زاڵبوونی هەواڵگرانە بە سەر شوێنی ئۆپەراسیۆنی، وتیشی: فرۆکەی بێ فرۆکەوانی موهاجری 6 بە بەهرەمەند بوون لە سیستەمی هەستان و نیشتنەوەی ئۆتامات و ژێرسامانەی ئەلەکترۆئۆیونیکی زیرەکی خۆجێی، لە بابەتی داڕشته و ئامادەکاری دەچێتە ڕێزی کارامەترین فرۆکە بێ فرۆکەوانەکانی سەرکەوتووی جیهان کە لە لایەن پسپۆڕانی ڕێکخراوی پیشەسازیی ئاسمانی وەزارەتی بەرگری و پشتیوانیی هێزی چەکداری داڕشتراوە بۆ ئەوەی لە ئۆپەراسیۆنە جۆراوجۆرەکان و شوێن و دۆخی ڕوو لە گۆڕان، بەهرەی لێ وەرگیرێت.
ناوبراو سەبارەت بە بۆمبای قائمی کە لە سەر ئەو فرۆکەیە دابەستراوە ڕوونی کردەوە: ئو بۆمبایە خاوەن سێنسۆرگەلی ئەلەکترۆئێپتیکی و هەموو جۆرە سەر جەنگێکە کە لە رێگەی ئەوەوە، موهاجری ٦ تەواو ئامانجەکانی دەناسێ و پێوشوێنیان هەڵدەگرێ و دەیانپێکێ.
ئەمیر حاتەمی لە کۆتاییشدا وێرای پیرۆزبایی ئەو دەسکەوتە گرینگە لە رێبەری باڵا و فەرماندەی گشتیی هێزی چەکداری و گەلی دلێری ئێران، وتی: وەزارەتی بەرگری لە سای ڕێوشوێن و فەرمانە حیکمانەکانی رێبەری باڵا لە بواری بەرگری بە هەڵوێستی ئابووری خۆڕاگرانە، تۆکمەکەر و پاڵپشتی بە هێزی هێزە چەکدارەکان، توانستی بەرگری و دەسەڵاتی نیشتمانی ئێرانی ئیسلامییە.
Your Comment