هەندێک پەرلەمانتاری ئەورووپی پەڕۆکۆنەی تیرۆریستان لە مل دەکەن

سەرۆک کۆماری تورکیا لە ١٤ئەمین رۆژی دەستدرێژیی سەربازی سوپای ئەو وڵاتە بۆ سەر خاکی سووریا، ڕایگەیاند: هەندێک پەرلەمانتاری ئەورووپی پەڕۆکۆنەی تیرۆریستان لە مل دەکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئانادۆلو، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی شەممە لە چوارەدەهەمین رۆژی دەستدرێژیی سەربازی سوپای ئەو وڵاتە بۆ سەر خاکی سووریا لە ژێر ناوی "چڵی زەیتوون"، ڕایگەیاند: لە چواردەهەمین رۆژی ئەو ئۆپەراسیۆنە ژمارێکی زۆری تیرۆریست کوژراون. چیاکان پاککراونەتەوە. ئێستاش بەرەو عەفرین لە پێشڕەویداین و شتێکی وامان نەماوە.

سەرۆک کۆماری تورکیا لە درێژەی لێدوانەکانی لە شەشەمین کۆنگرەی گشتیی حزبی دەسەڵاتداری ئاکپارتی ئەو وڵاتە لە پارێزگای بدلیس، وتی: هەندێک پەرلەمانتاری ئەورووپی پەڕۆکۆنەی تیرۆریستان لە مل دەکەن. ئەوان چی ده‌كه‌ن بیكه‌ن، ئێمه‌ كه‌وتووینه‌ته‌ رێ و تا پاككردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌ له‌ تیرۆر به‌رده‌وام ده‌بین.

ئەردۆغان وتیشی: لە بیرتان نەچێ ئاڵپ ئەرسەلانەکان، ئەرتوغرۆلەکان، سوڵتان فاتح محەمەدەکان، یاووز سوڵتان سەلیمەکان و عەبدولحەمیدەکان و شێرە پاڵەوانەکانی دیکەمان زیندوون. ئەوان دوێنێ ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات-یان ئەنجام دا و ئەمڕۆش ئۆپەراسیۆنی چڵی زەیتوونیان سەرکەوتووانە بردۆتە پێش. تیرۆریستەکان کە تا دوینێ بە پشتبەستن بە بیانییه‌کان دەنگیان هەڵێنابوو، ئێستا خەریکی ڕاکردن لە گۆڕەپانەکانن.

شایانی باسە مەنبەج لە باکووری رۆژهەڵاتی حەڵەب و باشووری تورکیا هەڵکەوتووە و ئەگەری ئەوە هەیە کە ئۆپەراسیۆنی چڵی زەیتوون تا ئەوێ درێژەی هەبێت. ئەوە لە کاتێکدایە کە نزیکەی ۲۰۰۰ هێزی ئەمریکایی لەو شارەدا جێگر کراون.

تورکیا ئۆپەراسیۆنی چڵی زەیتوونی لە بەرواری ٣٠ی بەفرانبار بە سنووربەزاندنی نایاسایی خاکی سووریا لە دژی کوردەکانی یەپەگە لە شاری عەفرین دەست پێکرد.

News Code 16641

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =