ئەمریکا بەرپرسێکی ئێرانی بە ٣ مانگ زیندان سزا دا

دادگایەکی فیدراڵی ئەمریکا لە نیۆیۆرک ئەحمەد شێخ زادە ڕاوێژکاری پێشووی نووسینگەی نوێنەرایەتی ئێرانی بە ٣ مانگی زیندان سزا دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، دادگایەکی فیدراڵی ئەمریکا لە نیۆیۆرک، ڕۆژی هەینی ١٣ ی بەفرانبار ئەحمەد شێخ زادە، ڕاوێژکاری پێشووی نووسینگەی نوێنەرایەتی ئێران لە نەتەوەی یەکگرتووەکانی بە تۆمەتی پێشکەش کردنی بەڵگەی ماڵیاتی ناڕست و هاوکاری بۆ پێشێل کردنی گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێران بە سێ مانگ زیندانی کردن حوکم داوە.

دادستێنەکان لە پووشپەڕی ئەمساڵ وتیان، چەندین بەڵگەیان لە سەردەست دایە کە نیشانی دەدات ئەحمەد شێخ زادە بەستێنی دیداری بیرمەندێکی بواری وزەی ناڤۆکیی ئەمریکا لە گەڵ حەسەن ڕۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران و بەرپرسی پێشووی دۆسیەی ناڤۆکی ئێران و موحەمەد جەواد زەریفی دروسی کردووە.

ئەحمەد شێخ زادە لە سەرماوەزی ساڵی ڕابردوو ئەو تۆمەتانەی ڕەت کردووەتەوە.

News Code 16634

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 12 =