به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، کۆنسوڵخانه‌ی ئێران له هه‌ولێر ڕایگه‌یاند که ڕێڕه‌وه‌کانی "ته‌مه‌رچین، باشماخ، په‌رویزخان" و بازاڕچه سنوورییه‌کانی "کێله، سه‌یرانبه‌ند، شۆشمێ و شێخ ساڵه" بۆ په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی کوردستان و ئێران کراوه‌یه.
له‌و ڕاگه‌یێندراوه‌دا هاتووه که هاتوچوو و ئاڵۆگۆڕی بازرگانی و ئابووری له نێوان ئێران و هه‌رێمی کوردستان وه‌ک ڕابردووه و هیچ کێشه‌یه‌ک بۆ هاوتوچووی موسافره‌کان و چالاکی بازرگانی نییه.
شیاوی ئاماژه‌یه دوای به‌ڕێوه‌بردنی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی له هه‌رێمی کوردستان، ئێران له‌سه‌ر داخوازی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی عێراق سنووره‌کانی به ڕووی ههڕیمدا داخست.
Your Comment