ئاسمان و زەوینی پاکستان بە ڕووی ئەمریکا داناخرێت

سەرۆک وەزیرانی پاکستان ڕایگەیاند کە سەرەڕای نابەڵێنیی ئەمریکا و ڕاگرتنی پاڵپشتیی سەربازیی ئەو وڵاتە لە پاکستان، ئیمە هیچکات کۆریدۆرە ئاسمانی و زەوینییەکانم بە ڕووی ئەمریکادا داناخەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە داون نیووز، شاهد خاقان عەباسی سەرۆک وەزیرانی پاکستان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە سەرەڕای هەڵپەساردنی ٢٢٥ ملیۆن دۆلاریی پاڵپشتییە سەربازییەکانی ئەمریکا لە پاکستان، ئیسلام ئاوا کۆریدۆرە ئاسمانی و زەوینییەکانی بە ڕووی واشنتۆندا داناخات.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا: ئەمریکا لە رێگەی پاکستانەوە هیز و جیهازاتی خۆی ڕەوانەی ئەفغانستان دەکات و تا ئێستا زیاتر لە ١١ ملیۆن گەشتی ئاسمانیی لە رێگەی کۆریدۆری ئاسمانیی پاکستان بۆ ئەفغانستان ئەنجام داوە.

عەباسی جەختی لەوەش کرد کە سەرەڕای نابەڵێنیی ئەمریکا و ڕاگرتنی پاڵپشتیی سەربازیی ئەو وڵاتە لە پاکستان، ئیمە هیچکات کۆریدۆرە ئاسمانی و زەوینییەکانم بە ڕووی ئەمریکادا داناخەین.

ڕاشیگەیاند: ئێمە لە سەر ئەو بڕوایەن کە دەبێ لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم هاوکاریگەلی پێویست هەبێت و لایەکی هاوکارییەکان لە شەڕی دژی تیرۆری ئەفغانستان، پاکستانە. هەر بۆیە پێداگرین لە درێژەی هاوکارییەکانمان و ئاسایش سەقامگیریی ئەفغانستان دەستەبەرکەری ئاسایش و سەقامگیریی پاکستانە.

شایانی باسە ماوەیەک لەوە پێش واشنتۆن ۲۲۵ ملیۆن دۆلار لە یارمەتییە سەربازییەکانی بۆ پاکستان بە بیانووی پاڵپشتیی ئیسلام ئاوا لە گرووپە تیرۆریستییەکان، ڕاگرت.

News Code 16458

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 9 =