به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئه‌لجه‌زیره، ئه‌م کاناڵه ڕایگه‌یاند که سه‌رۆکی ئه‌رکانی گشتی سوپای تورکیا له‌گه‌ڵ هاوتا ڕووس و ئه‌مریکاییه‌کانی خۆی گفتوگۆی کردووه.
دوێنێ فڕۆکه ئێف ۱۶کانی توکریا چه‌ندین ناوچه‌ی کانتۆنی عه‌فرینیان به خه‌ستی بۆردمان کرد و به‌م هۆیه‌وه ۱۰ که‌س کوژراون و ۷ که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون. ئه‌مڕۆش بڕیار وایه به هێزه وشکانی به‌ره‌و ناو کانتۆنی عه‌فرین بڕوات.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا نیگه‌رانی خۆیی له له‌م هێرشه داگیرکارییه ده‌ربڕییوه و ئه‌مریکاش داوای کردووه که به‌ر به ئاڵۆز بوونی بارودۆخی باکووری سووریا بگیردرێت.
شایانی باسه که وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا به توندی ئیدانه‌ی هێرشه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرینی کردووه و هێرشه‌که‌ی ئه‌نقه‌ره‌ی به پێشێل کردنی سه‌روه‌ری خاکی سووریا ناو بردووه.
Your Comment