هادی حەق شناس لە وتووێژ لە گەڵ مێهر سەبارەت بە دوایین دۆخی پاۆپۆڕە ئێرانییەکە کە ئاگری تێبەربووە وتی: تا ئێستا تەرمی مەلەوانێکی تر نەدۆزراوەتەوە و لێکۆڵینەوە بۆ دۆزینەوەی دریاپێوەکانی تر درێژەی هەیە.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە کاری کوژاندنەوەی ئاگری پاپۆڕی سانچی درێژەی هەیە، سەبارەت بە قسەی کۆریاییەکان کە ڕایانگەیاندبوو ئاگر کەوتنەوە ئەگەری هەیە یەک مانگ بخایێنێت، وتی: ئەو قسانە ناڕاستە و ئەگەر تەقینەوەیەکی تر تا ٣ یا ٤ کاتژمێری دیکە ڕوو نەدات، ئەگەری کوژاندنەوەی ئاگرەکە تا چەند ڕۆژی دیکە هەیە.
ناوبراو وتیشی: دوانیوەڕۆی دوێنێ لە حاڵێکدا کە ئاگرەکە ڕووی لە کەم بوونەوە کردبوو لە یەکێک لە هومارەکانی ئەو پاپۆڕە تەقینەوەیەک ڕووی دا و بووە هۆی گەش بوونەوەی ئاگرەکە.
Your Comment