به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سومرییه نیوز، مه‌سنا ته‌میمی، پارێزگاری دیاله له‌مباره‌وه وتی: خانووری هه‌یسه‌م حوم شێخی هۆزی نه‌دا به ئۆتۆمبیلێکی بۆمب ڕێژکراوی که‌سێکی داعشی کراوه‌ته ئامانج.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منیه‌تی له پارێزگای دیاله‌ش وتی: چه‌ند که‌سێکی چه‌کدار هێرشیان کرده سه‌ر ناوچه‌ی نه‌دا. ئه‌م ناوچه‌یه چالاکی تیرۆریسته‌کانی داعش تێیدا ده‌ستی پێ کردووه.
ئه‌م هێرشه دوای ئه‌وه ڕووی دا که هۆزه‌کانی ناوچه‌ی نه‌دا له دژی که‌سانی سه‌ر به گرووپی تیرۆریستی داعش شه‌ڕیان ڕاگه‌یاند و جه‌ختیان کرد که تاکوو دوا دڵۆپه‌ی خوێنیان شه‌ڕی داعشییه‌کان ده‌که‌ن. ئه‌وان هه‌روه‌ها دژی هه‌موو ئه‌و که‌سانه وه‌ستانه‌وه که پشتیوانی له داعشییه‌کان ده‌که‌ن.
Your Comment