به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، به‌ره‌ی حیکمه‌تی نیشتمانی عێراق له کاردانه‌وه به ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی ناوخۆی ئێران ده‌ستێوه‌ردانی وڵاتانی بیانی له کار و باری ئێرانی ئیدانه کرد.
له‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا هاتووه: کۆماری ئیسلامی ئێران سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له ناوچه‌یه‌کی نائه‌من و قه‌یراناوی دایه، سه‌قامگیری و ئارامی زۆری تێدایه. ئێران به‌رده‌وام له به‌رده‌م پیلانه‌کان و هه‌ڕه‌شه‌کانی دوژمنه‌کانی بووه و ده‌بێت.
له درێژه‌دا هاتووه: به‌ره‌ی حیکمه‌تی نیشتمانی عێراق هاوکات له‌گه‌ڵ ئیدانه کردنی ده‌ستێوه‌ردانی بڕێک له وڵاتانی بیانی له کار و باری ناوخۆی ئێران و پشتیوانی له بشێوێنه‌کان، له سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌یه که خه‌ڵکی ئێران ئاگایه و به ڕێنوێنی ڕێبه‌ری باڵای ئێران فریوی مێدیاکانی وڵاتانی بیانی ناخۆن و به‌رده‌وام ده‌بن له درێژه‌دان به ڕێگه‌ی خۆیان. بێ گومان ئێران له درێژه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیانی خۆی هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرێت و ئیرانیش به ده‌یان جار به یه‌کگرتوویی و هاودڵی له‌م ڕێگه‌دا هه‌نگاوی هه‌ڵگرتووه،
Your Comment