لە گەڵ کۆنگرە بە دوای جێگرەوەیەک بۆ بەرجامەین

جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند: بە هاوکاریی کۆنگرە بە دوای یاسایەکی نوێوەین کە ببێتە جێگرەوەیەک نۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە گەڵ ئێران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مایک پێنس جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە لێدوانێک بۆ میدیای سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە، وێرای دووپات کردنەوەی تۆمەتەکانی ڕابردووی واشنتۆن لە دژی تاران، لە لێکدانەوەکانی ترامپ سەبارەت بە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ١٤ی جووڵای 2015 (23ی پووشپەڕی ١٣٩٤) ناسراو بە بەرجام تا کۆتاییەکانی ئەم مانگەی زایینی هەواڵی دا.

جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەو لێدوانەدا وتی: ئێمە لە سەر ئەو بڕوایەین کە گەمارۆکان لە دژی ئێران کاریگەر بووە و بەو پێیە سەرۆک کۆماری و دەوڵەتی ئەمریکا پابەند دەبن بە درێژەدانی گەمارۆکان.

پێنس وتیشی: ئێمە ئێستا بە هاوکاریی کۆنگرە خەریکی لێکدانەوەی و کار کردن بۆ گەمارۆی نوێی ناڤۆکی و مووشەکی لە دژی ئێرانین. هەروەاه بە دوای یاسایەکەوەین کە ببێتە جێگرەوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی.

ناوبراو پاگەندەی ئەوەشی کرد: ڕاستییەکەی ئەوەیە کە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران (بەرجام)، لە بنەڕەتەوە کەمایەسی هەیە و ئێرانییەکان دەتوانن پاش تەنگەژەیەکی 10 ساڵە، پەرە بە پلانی چەک و جیهازاتی ناڤۆکی خۆیان بدەن.

جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کرد: دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ناوەڕاستی ئەم مانگەی زایینی، خەریکی لێکدانەوەی بڕیارێک سەبارەت بە هەڵپەساردنی گەمارۆوەکانی ئێران دەردەکات.

ئەو بەرپرسە ئەمریکاییە لە درێژەشدا پاڵپشتیی خۆی بۆ بشێوییەکانی ئەم دواییەی ئێران کرد و بە دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی تاران، لە هەوڵی واشنتۆن و دەوڵەتی ئەو وڵاتە بۆ درێژەی پاڵپشتییەکان هەواڵی دا.

News Code 15804

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =