ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر لە ٦٦ ملیۆن ده‌نگ جگەرەی قاچاخ دا گیراوه‌

بەرپرسی کۆمیسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی قاچاخی کاڵا و دراوی کوردستان لە دەست بە سەردا گیرانی زیاتر لە ٦٦ ملیۆن و ٩١ هەزار نەخە جگەرە لە ٩ مانگی ئەمساڵ لەو پارێزگایە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕەزا میرزایی ئەمڕۆ سێ شەممە لە کۆمیسیۆنی پلان داڕێژی، هاوئاهەنگی و چاودێریی بەرەنگاربوونەوەی قاچاخی کاڵا و دراوی پاریزگا کە لە هۆڵی شوهەدای دەوڵەتی پارێزگاری بەڕێوەچوو، وتی: لەم ٩ مانگەی ئەمساڵدا ٤ هەزار و ٣٦٥ دۆسیەی قاچاخی کاڵا و دراو لە پارێزگا پێکهاتووە کە بە نیسبەتی ساڵی ڕابردوو، لە سەدا ١٧ دابەزینی بووە.

وتیشی: لەو ماوەیە ٢ هەزار و ٣٩٦ کەسی تۆمەتبار دەستگیر کراون کە بە نیبسەتی ساڵی پار لە سەدا ٢٩ دابەزینی بووە.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە لە ماوەی ئەم ٩ مانگە ٤٦ باندی قاچاخ تێکشکێندراوە، ئاشکرای کرد: تا ئێستای ئەمساڵ دەست بە سەر ٦٦ ملیۆن و ٩١ هەزار و ٩٢٠ نەخە جگەرەدا گیراوە و ئەو ڕێژەیە بە نیسبەتی ساڵی پار لە سەدا ٥ بەرزبوونەوەی بووە.

میرزایی ئاستی قاچاخی مادەی ئارایشی و تەندروستیی لەمساڵدا ۵ ملیۆن و ۱۷۰ هەزار و ۴۶۱ نموونە ڕاگەیاند و وتی: لەم ٩ مانگەدا دەست بە سەر ۳ ملیۆن و ۵۹۰ هەزار و ۳ قەڵەم دەرمان، ۳۰ هەزار و ۹۳۷ دەزگا مۆبایل، ٥٠ هەزار و ۹ دەزگای جیهازاتی سەتەلایتی، ٣١٤ هەزار و ٣٨٦ لیتر سووتەمەنی، ٤٠٠ هەزار و ٨٦٧ جل و بەرگ، ١١٥ هەزار و ٥٥ دەزگای دەنگ و ڕەنگ، ٣ هەزار و ١٩٣ کەرەسەی ناوماڵ، ٣٨ هەزار و ٦٩٠ کیلۆگرام برنج و ٨ هەزار و ٨٩٤ کیلۆگرام چایی، ٤٢ هەزار و ٨٥ مەتر کۆتاڵ و ٣ هەزار و ۷۵۹ سەرە ئاژەڵ گیراوە.

بەرپرسی کۆمیسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی قاچاخی کاڵا و دراوی کوردستان لە کۆتاییدا ڕوانیە قاچاخی زێڕی دەرەکی و گیرانی ۳۷ کیلۆگرام زێڕی قاچاخ لە لایەن هێزەکانی ئینتزامی، ئیتلاعات و سنوورڤانی ئەو پاریزگایە و وتی: بایەخی زێڕی دەست بە سەردا گیراوە ٥ ملیارد و ٥٠٠ ملیۆن تمەن بووە.

News Code 15773

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 9 =