به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، سەفین دزەیی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان جه‌ختی کرد: حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌و ئاماژه و هه‌نگاوانه ده‌كات كه هه‌فته‌ى ڕابردوو له به‌غدادەوه ده‌ركه‌وتن و جۆرێك له نیازپاكیمان لێ خوێنده‌وه.
وتیشی: سه‌ردانى شاندێكى حكوومه‌تى عێراق بۆ هه‌رێمى كوردستان و داواكردنى پێكهێنانى لیژنه‌ى هاوبه‌ش بۆ گفتوگۆ ده‌رباره‌ى ده‌روازه سنوورییه‌كان، فڕۆكه‌خانه‌كان، به‌نداوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و داواكردنى لیستى مووچه‌خۆرانى هه‌ردوو وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و په‌روه‌رده‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵه‌وه به‌مه‌به‌ستى ناردنى مووچه‌كانیان هه‌نگاوی ئه‌رێنی به‌غدا بووه.
ئه‌وه‌شی دووپات کرده‌وه که هه‌ولێر ئاماده‌ی گفتوگۆیه و پیشوازی له هه‌نگاوه‌کانی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی عێراق ده‌کات.
Your Comment