پارتی و یەکێتی بە دوات چاکسازیەوە نین

ئەندامی بزووتنەوەی گۆڕان وتی پارتی دیمۆکرات و یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئیمانیان بە هاوبەشی و چاکسازی سیاسی نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سکای پرێس، شۆڕش حاجی ئەندامی بزووتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند کە بەرپرسانی پارتی دیمۆکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان باوڕیان بە چاکسازی یا هاوبەشی لە بڕیاردانی سیاسی نییە.

ناوبراو بە دیکتاتۆر وەسف کردنی بەرپرسانی ئەو دوو پارتە ڕایگەیاند کە بزووتنەوەی گۆڕان کاتێک لە پێکهێنانی دەوڵەتی هەرێمی کوردستان هاوکاری کردووە بە دوای وەدەست هێنانی پلە و پایە نەبووە بەڵکوو خوازیاری بەڕێوە بردنی چاکسازی ڕیشەیی لە تەواوی ئەرکانی دەوڵەت بووە.

ئەو ئەندامەی بزووتنەوەی گۆڕان جەختی کرد کە بەستنی پەڕلەمان و دوور خستنەوەی وەزیرانی سەر بە ئەو ڕەوتە لە دەوڵەتی هەرێمی کوردستان بەو هۆوە ڕووی داوە کە بزووتنەوەی گۆڕان جەخت دەکات لە سەر بەرنامەکانی خۆی.

News Code 15663

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 3 =